سێ شیعر
ڤینۆس فایه‌ق
(چرۆی یەکەم)
پەنجەکانم
پەنجەکانم ئەشکێنم ئەگەر بیریان
بۆ ڕێگایەکی ترچوو
ئەگەر خەیاڵ بۆ وڵاتێکی تر بردنی
پەنجەکانم ئەبڕمەوە ئەگەر
توانیان لە نێو ڕەشی قژی پیاووێکی ترا ون بن
پەنجەکانم ئەسووتێنم ئەگەر
یاخی بوون و لەگەڵم نەهاتن
لە حزووری پەنجەکانتا سەما بکەن
پەنجەکانم هەنجن هەنجن ئەکەم ئەگەر
خه‌ویان زڕا و له نێوله‌پی ده‌ستا نه‌نووستن
پێنجه‌م چرۆ
سڵاو
سڵاو ئه‌ی خه‌می رزیو له بنی فنجانێ له قاوه‌ی
به‌جێماو
سڵاو ئه‌ی به‌ختی رهشههڵاتووی سه‌ر له‌بی ده‌ستی
حیکایه‌تێک
هه‌موو کاتێکتان باش پێغه‌مبه‌ره‌کانی سیاسه‌ت و
سیاسیه‌کانی مزگه‌وته‌کانی سه‌ما و شمشێر
سڵاو له کۆتره باڵ شکاوه‌کانی
ئاسمانی دوو زمانی
خۆم ده‌ده‌م به دیواره‌کانی پرسیار و
هه‌وره‌بانی وه‌ڵامه درۆزنه‌کان و
په‌نجه‌ره‌ی خه‌یاڵه کهڕوواویهکاندا
ته‌نه‌که خۆڵی به‌رده‌رگای
قسه ههڵئهگێڕمهوه
بۆگه‌نی زێرابی مانا
خۆم ئه‌ده‌م به دیواری به‌سته‌ڵه‌کی
یاخیبوونێکی قه‌ترانی و
ره‌ت ئه‌بم و بێ ده‌نگیه‌کی باڵا به‌رز و
هاوارێکی ده‌نگ گڕ به جێ دێڵم
شه‌شم چرۆ
بێ مانایی
مردن دائه‌گیرسێت و
مردن ئه‌کوژێته‌وه
بۆ چنینی سنووره‌کانی مه‌ودا دووره‌کان
دوور خستنه‌وه‌ی مه‌ودا نزیکه‌کان
ئه‌و هه‌موو ئازاره لۆکه‌ییه ئهرژێنێته هه‌ناومه‌وه
ورده شووشه‌ی غه‌ریبی له چاوما ئه‌چێنێ و
وڵاتێ له لم ههڵئهچنم
وڵاتێ له بێ ره‌نگی
له کاڵبوونه‌وه و بێ ره‌نگی ره‌نگه‌کان
له بێ مانایی ماناکان تێناگه‌م
له مانای بێمانایی سهردهرناکهم
له‌م بوونه نه‌بوونه
مردن مانای ژیان ئه‌دا و
ژیان مانای مردن ئه‌دا
پەنجەکانم
پەنجەکانم ئەشکێنم ئەگەر بیریان
بۆ ڕێگایەکی ترچوو
ئەگەر خەیاڵ بۆ وڵاتێکی تر بردنی
پەنجەکانم ئەبڕمەوە ئەگەر
توانیان لە نێو ڕەشی قژی پیاووێکی ترا ون بن
پەنجەکانم ئەسووتێنم ئەگەر
یاخی بوون و لەگەڵم نەهاتن
لە حزووری پەنجەکانتا سەما بکەن
پەنجەکانم هەنجن هەنجن ئەکەم ئەگەر
خه‌ویان زڕا و له نێوله‌پی ده‌ستا نه‌نووستن
پێنجه‌م چرۆ
سڵاو
سڵاو ئه‌ی خه‌می رزیو له بنی فنجانێ له قاوه‌ی
به‌جێماو
سڵاو ئه‌ی به‌ختی رهشههڵاتووی سه‌ر له‌بی ده‌ستی
حیکایه‌تێک
هه‌موو کاتێکتان باش پێغه‌مبه‌ره‌کانی سیاسه‌ت و
سیاسیه‌کانی مزگه‌وته‌کانی سه‌ما و شمشێر
سڵاو له کۆتره باڵ شکاوه‌کانی
ئاسمانی دوو زمانی
خۆم ده‌ده‌م به دیواره‌کانی پرسیار و
هه‌وره‌بانی وه‌ڵامه درۆزنه‌کان و
په‌نجه‌ره‌ی خه‌یاڵه کهڕوواویهکاندا
ته‌نه‌که خۆڵی به‌رده‌رگای
قسه ههڵئهگێڕمهوه
بۆگه‌نی زێرابی مانا
خۆم ئه‌ده‌م به دیواری به‌سته‌ڵه‌کی
یاخیبوونێکی قه‌ترانی و
ره‌ت ئه‌بم و بێ ده‌نگیه‌کی باڵا به‌رز و
هاوارێکی ده‌نگ گڕ به جێ دێڵم
شه‌شم چرۆ
بێ مانایی
مردن دائه‌گیرسێت و
مردن ئه‌کوژێته‌وه
بۆ چنینی سنووره‌کانی مه‌ودا دووره‌کان
دوور خستنه‌وه‌ی مه‌ودا نزیکه‌کان
ئه‌و هه‌موو ئازاره لۆکه‌ییه ئهرژێنێته هه‌ناومه‌وه
ورده شووشه‌ی غه‌ریبی له چاوما ئه‌چێنێ و
وڵاتێ له لم ههڵئهچنم
وڵاتێ له بێ ره‌نگی
له کاڵبوونه‌وه و بێ ره‌نگی ره‌نگه‌کان
له بێ مانایی ماناکان تێناگه‌م
له مانای بێمانایی سهردهرناکهم
له‌م بوونه نه‌بوونه
مردن مانای ژیان ئه‌دا و
ژیان مانای مردن ئه‌دا