ئه‌ی به‌نده‌ری دۆست، ئه‌ی كه‌شتی دوژمن
…ئه‌ی به‌نده‌ری دۆست، ئێمه و كه‌شتی دوژمنه غه‌مگینه‌كانمان له لای تۆ له‌نگه‌رده‌گرین. ئێمه گۆرانی تاریكیمان له‌به‌ربوو، نیوه‌شه‌ومان پڕبوو له چرای پاسه‌وانه مه‌سته‌كانی تۆ، ئێمه هاتووین لای تۆ ببینه په‌نابه‌ر
.هه‌موو له دوژمن هه‌ڵهاتووین … چ ئێمه و چ دوژمنانمان
.له‌سه‌ر شه‌قامه‌كانی تۆدا به دوژمن ده‌گه‌ین و ده‌زانین له تیری ئێمه هه‌ڵهاتوون
.دوژمن ده‌مانبینێت و تێده‌گات ئێمه‌ش غه‌ریبین و ئاواره‌ین، له شیری ئه‌وان هه‌ڵهاتووین
.كه‌س ناتوانێت لای ئاو ببێته په‌نابه‌ر، كه‌س ناتوانێت
هه‌موو هاتووین بۆ لای تۆ، ئه‌ی به‌نده‌ری دوور و هه‌میشه دوور… تا خۆمان له یه‌كدی بشارینه‌وه… تا خۆمان له كه‌شتییه‌كانی خۆمان ونبكه‌ین… كه هه‌میشه بانگمانده‌كه‌ن و ده‌یانه‌وێت تێبگه‌ن ئێمه له كوێین… ئێمه ده‌ڵێین، له‌سه‌ر زه‌وی هه‌موومان په‌نابه‌ری ئه‌به‌دی ناو ئه‌م ڕۆشناییه‌ین. هه‌موومان هه‌ڵهاتووی ئه‌به‌دین به‌ره‌و تیشك. بمانناسه ئه‌ی به‌نده‌ر، بمانناسن ئه‌ی ئه‌وانه‌ی باری نائومێدی ئێمه به كۆڵ داده‌گرن، بمانناسن به چ حه‌سره‌تێكه‌وه بۆ كۆتایی ده‌گه‌ڕێین، وه‌رمانگره ئه‌ی به‌نده‌ر، په‌نامانده ئه‌ی دۆست و ببینه چۆن كه‌شتییه‌كانمان ته‌قه له
.یه‌كتری ده‌كه‌ن
.یه‌كتری ده‌كه‌ن
.ده‌رگاكانت بكه‌ره‌وه ئه‌ی به‌نده‌ر… ده‌رگا گه‌وره‌كانت بكه‌ره‌وه
.با ئێمه و دوژمنانمان پێكه‌وه ئاسووده دانیشین
.سه‌یركه… هه‌موو له نوتفه‌ی ڕه‌ش، له زه‌ریای تاریكه‌وه هاتووین
.له شه‌پۆلی شێت، له زریانی سیا، له كه‌شتی دوژمن هه‌ڵهاتووین
ئه‌م شاره‌م له بیر نییه
.له بیرم نییه چ باڵنده‌یه‌ك فریوی دام و هاتم بۆ ئه‌م شاره
.له بیرم نییه چ پاسه‌وانێك له‌سه‌ر دیواره‌كانه‌وه بانگیكردم
له بیرم نییه چ زنجیرێك، چ كۆتێك، وه‌ها زێڕین و قه‌شه‌نگ بوو، ئه‌م زیندانه‌ی لا خۆشه‌ویستكردم… من ڕێگای ئه‌م شاره‌م له بیر نییه… له بیرمه بۆ مردن له ژێر سێبه‌ری دره‌ختێكدا هاتم… به‌ڵام ئێستا ناوی هیچ دره‌ختێكم له بیر نییه… بۆ مردن له نزیك بۆنی گوڵێكه‌وه هاتم، به‌ڵام ئه‌مڕۆ، بۆنی هیچ گوڵێك له خه‌یاڵمدا نه‌ماوه،
.ڕه‌نگی هیچ خونچه‌یه‌كم له یاد نییه
.ڕه‌نگی هیچ خونچه‌یه‌كم له یاد نییه
له تۆ ده‌پرسم ئه‌ی ڕاگوزه‌ر وه‌ك با… ئه‌ی غه‌مگین وه‌كو ئاسمان
،ئه‌وه ته‌نیا منم كه نازانم بۆ هاتووم بۆ ئه‌م شاره
یان تۆش نازانیت كه ئێمه چین و چ چیزه‌ین و چ كاره؟
له بیرم نییه چ ئیمپراتۆریه‌تێكی سپی، كه پڕبوو له دره‌ختی ڕه‌ش، له كۆتری سیا وه‌كو قه‌تران، له ماسی سه‌رشار به سۆزی ئاو، لێره حاكمبوون… له بیرم نییه چ بایه‌ك تۆوی له كێڵگه تاریكه‌كانه‌وه فڕاند و منی كرد به
باغه‌وانێك كه ته‌نیا بولبول بۆ مردن ده‌هێنم… له بیرم نییه بۆ بووم به جوتیار، بۆ پووچی ده‌كێڵم، بۆ وشكی
.ده‌چێنم
باغه‌وانێك كه ته‌نیا بولبول بۆ مردن ده‌هێنم… له بیرم نییه بۆ بووم به جوتیار، بۆ پووچی ده‌كێڵم، بۆ وشكی
.ده‌چێنم
،له بیرم نییه یه‌كه‌م جار له ده‌روازه‌ی كێم دا
.یه‌كه‌م شه‌و له ژووری چ میوانسه‌رایه‌كدا كه‌وتم
،یاتاغی چ كاروانچییه‌كم دا به خۆمدا
.له ده‌نگی چ بولبولێك ڕامام، به داڕووی چ عه‌تارێك خه‌وتم
له بیرم نییه بۆ له شۆڕشه‌كاندا به‌شداربووم، بۆ ته‌قه‌م له خائینان كرد… له بیرم نییه بۆ كتێبی وه‌ها گه‌وره‌م نوسی… بۆ باغی وه‌ها پێچاوپێچم دروستكرد… بۆ به‌ده‌ستی ڕووت ئاگرم ڕواند، بۆ خۆم به ژه‌هر مه‌ستكرد؟ له بیرم نییه بۆ بووم به پادشاهی شیعر، بۆ چووم بۆ ڕاوشكاری هه‌ڵبه‌ست، بۆ ئه‌م كوچانه‌م وا خۆش‌ویست، بۆ نوێژم لێره‌دا دابه‌ست، بۆ بام لێره‌دا هه‌ڵچنی، بۆ شه‌رابم له خه‌زنه تاریكه‌كان ده‌رهێنا، بۆ دڵی خۆم فریودا… بۆ لێره نه‌ڕۆیشتم، بۆ وازم له‌م شاره نه‌هێنا؟